لەو ڕاپۆرەدا ، لەپرۆگرامگەلی وەک، پرۆگرامی جێگرەوەی ژێردەریاییەکانی مۆدێلی ئۆهایۆ، پەرەپێدانی بۆمب هاوێژە ستراتژیکییەکانی"بی-٢١"، پرۆگرامی جێگرەوەی مووشەکی کیشوەرپێوی"ترایدێنتی ٢" کە لەژێر دەریاوە دەهاوێژرێن و بەرنامەی مووشەکیی"پێشگرانەی ستراتژیکی جێگیر لەسەر زەوی" ، وەک خەرج هەڵگرترین بپرۆگرامەکانی چەکئامێری داهاتووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕاگەیێندراوە.
تێچووی نۆژەنکردنەوەی چەکئامێری پێشگرانەی ناڤۆکیی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی ئەمریکا لە ماوەی بیست ساڵی داهاتوودا یەک تریلیۆن دۆلارە.
سەرباری هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەم کردنەوەی جبەخانە ناڤۆکییەکان بەتایبەت پەیمانی ئێن پی تی بۆ کەم کردنەوەو سەرەنجام لەناوبردنی چەکە ناڤۆکییەکان، ئەمریکا سوورە لەسەر پاراستنی جبەخانە ناڤۆکییەکەی خۆی.
نووسینگەی بوودجەی کۆنگرەی ئەمریکا ماوەیەک لەمەوبەر پێش بینی کرد، پرۆگرامی نۆژەن کردنەوەی جبەخانەی ناڤۆکی هەتا ساڵی٢٠٢٣ی زایینی، تێچووی ٣٥٥ ملیارد دۆلاری دەبێ و ئەو تێچووە تەنیا هاوپێوەندە بە دەسپێکرانی ڕەوتی نوێ کرانەوەی ناڤۆکی.
واچاوەڕوان دەکرێ، دەکارگرتنی کۆمەڵەی سێیانەی نۆژەنکراوی هێزی ناڤۆکیی ئەمریکا لە بیست ساڵی داهاتوودا، یەک تریلیۆن دۆلار خەرج هەڵگرێت. ئەو پرسە ، بووەتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی جۆراوجۆری بیرمەندانی ئەمریکی. بۆ وێنە لەکۆتایی مانگی مای٢٠١٦ دا زیاتر لە حەفتا بیرمەند و چالاکوانی مەدەنیی ئەمریکی لە نامەیەکدا بۆ باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، داوایان لەناوبراو کرد، بۆ کەم کردنەوەی جبەخانەی چەکئامێرە ناڤۆکییەکانی ئەمریکا شێلگیرانە هەوڵ بدات. ئەوان داوایان لە ئۆباما کرد، بەڵێنییەکەی ساڵی٢٠٠٩ی لەمەڕ جیهانی بێ چەکی ناڤۆکی جێ بەجێ بکات.
سەرباری هاتنەئارای ئەو داواکارییانە، حکومەتی ئەمریکا هەروا خەریکی درێژەدان بە پرۆگرامی بەرفراوانی خۆی لەمەڕ باشترکردن و نوێکردنەوەی چەکئامێرە ناڤۆکییەکانە. ئەو کردەیە بەبیانووی ڕەوتی نوێکردنەوەی چەکئامێرە ناڤۆکییەکان لە وڵاتانی خەنیم یان دوژمنی ئەمریکا بۆ وێنە ڕووسیاو چین ئەنجام دەگرێ.
ستراتژیستە ئەمریکییەکان پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە بوونی هێزێکی ناڤۆکی بەهێز و پێشگرانە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا پێویستەو ئەوەش، گرینگترین سەریەتی پێنتاگۆنە.
سەرەڕای داواکاریی جیهانی بۆ کەم کردنەوەی ژماری جبەخانە ناڤۆکییەکان بەتایبەت پەیمانی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکئامێری ناڤۆکی"ئێن پی تی"، زلهێزانی ناڤۆکی هەروا لەدووی مۆدێرن کردنەوەی چەکئامێرە ناڤۆکییەکانی خۆیانن.
لەو بارەوە، ئەو پێنج وڵاتەی وەک دەسەڵاتە ناڤۆکییەکان بەڕەسمییەت ناسێندراون، واتە، ئەمریکا، ڕووسیا، چین، فەرانسەو ئینگلیز، یان خەریکی جێگیرکردن و چێکردنی چەکەمەنی و سیستەمەکانی هاویشتنی چەکئامێری نوێی ناڤۆکین و یان بەنیازن ئەو کارانە ئەنجام بدەن.
لەڕاستیدا هیچکام لەو وڵاتانە شێلگیرانە لەهەوڵی کەم کردنەوەی جبەخانە ناڤۆکییەکان و یان کاتبەندییەکی دیاریکراو بۆ لەبەین بردنی چەکئامێرە ناڤۆکییەکان نین....
کۆتایی کورتە نامە/310